بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری عێڕاق لە سلێمانی، بەرنامەی ڕەودشۆی گەشتیاری ئێران لە هۆتێل هایکرستی سلێمانی بەڕێوە چوو.
ئەو بەرنامە بە بەشداری جێگری گەشتیاری ئێران، بەرپرسان و جێگرانی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی ، گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و هەمەدان و بەرپرسانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەتی گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوە چوو.
لە ئەو بەرنامە شوێنە گەشتیاری و خزمەتەکانی ئێران ناسێندرا و لەسەر پرس و کێشە سنوورییەکان باس و گفتوگۆ کرا و هەروەها کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی جێبەجێ کردنی فەم تۆڕی هاوبەش لە نێوان پارێزگاکانی کوردستان و پارێزگای وانی تورکیا بەڕێوە چوو.
ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی نۆڤەمبەری 2024 محەمەد مەحموودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە دووهەمین پێشانگای نێودەولەتی گەشتیاری ڕایگەیاند: پێنج کۆمپانیای ناسراوی ئێرانی لە بواری گەشتیاری و گەشتیاری تەندروستی لە ئەو پێشانگا بەشداریان کردووە.
محەمەد مەحموودیان هەروەها وتی کە بەشداری چالاکی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئەو پێشانگا نێودەوڵەتیە نیشاندەری ویستی ئەوان بۆ گەشەی بەشە گەشتیارییەکان بەتایبەتی گەشتیاری تەندروستی نێوان ئێران و هەرێمە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕێژەی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمیش وتی: ئاماری ورد لە ئەو بارەوە لەبەردەست نییە بەڵام ئاستی گشتی ئاڵوگۆڕی نێوان ئێران و هەرێم خەریکی زیاد دەکات.
Your Comment